ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی پووشپه‌ڕ، چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی جوویبار، كه‌ره‌ج، قه‌زوێن و تاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نۆیان حیجازی شارومه‌ندی به‌هایی خه‌ڵكی شارستانی جوویبار له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ست به سه‌ر كه‌لووپه‌له شه‌خسییه‌كانی دا گیراوه. هه‌روه‌ها حه‌مید پیشقه‌ده‌م ته‌مه‌ن ٥٩ ساڵ له باخه‌كه‌ی له شاری كه‌رج و ڕه‌زا ده‌ریاكناری وێنه‌گر و گرافیستی خه‌ڵكی تاران له هێرشی هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌ندكراوێكی ئازادكرا‌و به پێبه‌ندی ئه‌له‌كتروونی و ئه‌ندامی كارزاری “حیجاب بێ حیجاب” به ناوی محه‌ممه‌دڕه‌زا مورادبێهرووزی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی قه‌زوێن ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی چووبینده‌ر گوازراوه‌ته‌وه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، دادگای ئینقلابی ئه‌هواز په‌روه‌نده‌ی قه‌زایی بۆ ٢٣ ده‌ستبه‌سه‌ركراوی تۆمه‌تبار به سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل ساز كردووه.