ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی پووشپه‌ڕ، چوار شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاره‌كانی تاران، قشم و شیراز به ناوه‌كانی دانیال موقه‌ده‌م، سه‌جاد سادقی، ئارمان نی‌ك ئایین و ئیمان ڕه‌حمه‌ت په‌ناه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم له شاری تاران هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی سه‌جاد سادقی بێژه‌ری ڕادیۆ و توێژه‌ری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و دانیال موقه‌ده‌م، هونه‌رمه‌ندی كورانیبێژی دژبه‌ری نیزام و وێڕای تێكدانی كه‌لووپه‌له‌كان، ئه‌و وو شارومه‌نده‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. له شاری شیراز دوو شارومه‌ندی به‌هایی به ناوه‌كانی ئارمان نی‌ك ئایین و ئیمان ڕه‌حمه‌ت په‌ناه له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.