کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌یانیه‌ی به‌ندكراوانی مانگرتوو له‌ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره‌

به‌یانیه‌ی به‌ندكراوانی مانگرتوو له‌ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ

هاوكات له‌گه‌ڵ حه‌فتاوچواره‌مین حه‌فته‌ی كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره‌، به‌ندكراوانی مانگرتووی ئه‌و كه‌مپه‌ینه به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه‌ و تێدا خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕ و ئێعدام بوون.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، ئێمه به‌ توندترین شێوه‌ هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، زیندان و نه‌خۆشخانه‌كان مه‌حكووم ده‌كه‌ین و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم له‌ ژێر سایه‌ی شه‌ڕداین. پێشتر سه‌باره‌ت به‌ ڕوودانی شه‌ڕ، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری ئێعدام و توندبوونه‌وه‌ی سه‌ركوت هۆشدارمان دابوو. به‌ڵام كه‌س بایه‌خی پێ نه‌دا و ئیسڕائیل له‌ هێرشێكی وه‌حشیانه دا به‌ندیخانه‌ی ئێڤینی كرده‌ ئامانج، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا كۆمه‌ڵێك سه‌رباز، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان و فه‌رمانبه‌ری به‌شی ئیداری و ده‌رمانخانه كوژران و بریندار بوون. هاوكات به‌شێكی زۆر له‌ به‌ندكراوان بۆ شوێنی نادیار و زیندانه‌كانی دیكه‌ گوازراونه‌ته‌وه‌. هێرش بۆ سه‌ر زیندان پێچه‌وانه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌ و ته‌نیا گیانی كه‌سانی بێ دیفاع ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه‌. ئێمه داوا له‌ حكوومه‌ت ده‌كه‌ین كۆتایی به‌ شه‌ڕ و سه‌ركوتگه‌ری بێنێت و وێڕای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌، به‌ندكراوانی سیاسی ئازاد بكات.