ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی پووشپه‌ڕ، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام له چه‌ند شاری ئێران له‌به‌رده‌م به‌ندیخانه‌كانی ڕژیم دا كۆبوونه‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره بوون.
هاوكات له‌گه‌ڵ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام له تاران و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران له‌به‌رده‌م به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی دا كۆبوونه‌وه و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وێنه‌ی ئازێزانیان، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی بوون.