ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی پووشپه‌ڕ، ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی به كۆمه‌ڵی تۆمه‌تباران به سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه هۆشداریان دا.
له به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ دا هاتووه، به‌دوای هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌ستیان داوه‌ته ڕه‌شبگیری هاووڵاتیان و سه‌دان كه‌سیان به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. نه‌بوونی دادڕه‌سی دادپه‌روه‌رانه و ده‌ستڕانه‌گه‌یشتن به پارێزه‌ر دۆخی به‌ندكراوانی قه‌یراناوی كردووه و ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له‌گه‌ڵ ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت، بێسه‌وشوێنكرانی زۆره‌ملێ و په‌تی سێداره ڕووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه. له ڕۆژانی ڕابردوودا دوو كه‌س به ناوه‌كانی ئیسماعیل فكری و مه‌جید مۆسه‌یێبی به هه‌مان تۆمه‌ت ئێعدام كراون و ئێستا گیانی سه‌دان به‌ندكراوی دیكه له مه‌ترسی دایه.