سه‌ر له به‌یانی یه‌كشه‌ممه ١ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٤، فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مریكا هێرشیان كرده سه‌ر سایته ئه‌تۆمییه‌كانی فۆردوو، نه‌ته‌نز و ئیسفه‌هان و ده‌نگی سێ ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز بیسترا.
دۆناڵد ترامپ پاش ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه ڕایگه‌یاند: سایته ئه‌تۆمییه‌كانی ئێرانمان له‌ناو برد و فڕۆكه‌كانمان به سه‌لامه‌ت گه‌یشتنه شوێنی خۆیان. ئێستا نۆڕه‌ی كۆماری ئیسلامییه كه ده‌ست له شه‌ڕ هه‌ڵگرێت و ڕێگای ئاشتی بگرێته به‌ر. ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی درێژه به هێرشه‌كانی بدات دووباره هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ریان. له وڵامدا ئوستاندارانی قوم و ئیسفه‌هان ڕایگه‌یاندووه كه به چه‌ند بۆمب سایته ئه‌تۆمییه‌كانی قوم و ئیسفه‌هان كراوه‌ته ئامانج به‌ڵام ئه‌و سایتانه پێشتر چۆڵ كرابوون و هیچ زیانێكمان پێ نه‌گه‌یشتووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه سپای پاسداران هه‌ڕشه‌ی كردووه كه ئێستا شه‌ڕ ده‌ستی پێكردووه و چی تر هیچ به‌رپرس و شارومه‌ندێكی ئه‌مریكی و ئیسڕائیلی له هیچ شوێنێكی جیهان ئه‌منیه‌تیان نابێت.