ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له چالاكوانانی ژنی خه‌ڵكی تاران له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری نیشان دا.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك له ژنانی ئازادیخوازی تاران به كۆبوونه‌وه له یه‌كێك له پاره‌كه‌كانی ئه‌و شاره، پلاكاردیان به ده‌سته‌وه گرتووه و خوازیاری دابینكردنی ئاو، به‌رق، ئینته‌رنێت، گاز، به‌نزین، نان و خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی بوون. ناڕازیان ڕایانگه‌یاند: له كاتی شه‌ڕدا ده‌وڵه‌ت خه‌ڵكی له ئیمكاناتی ڕیفاهی و خزمه‌تگوزاری بێبه‌ش كردووه.