ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی جۆزه‌ردان، به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی ئێڤین له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی عه‌لی یوونسی بوون.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، مه‌ئموورانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم عه‌لی یوونسی، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤینیان بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. هاوبه‌ندییه‌كانی عه‌لی یوونسی ڕۆژی ڕابردوو له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زیندان دا كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دورشم خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و به‌ندكراوه بوون. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی زیندان هه‌ڕه‌شه‌یان له به‌ندكراوان كردووه كه ئه‌گه‌ر درێژه به ناڕه‌زایه‌تی بده‌ن، له خزمه‌تگوزاری بێبه‌ش ده‌كرێن.