به وته‌ی هاونیشتمانیان نرخی كرێ تاكسی و ئۆتوبووس، نان، به‌نزین و پێداویستیه‌كانی دیكه‌ی ژیان به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشاوه و دیارده‌ی دزی و نائه‌منی په‌ره‌ی سه‌ندووه.
هاووڵاتیان ده‌ڵێن: کرێی هاتووچۆ لە تارانەوە بۆ شیراز نزیکەی ٤٥ ملیۆن تمەنە و لە تارانەوە بۆ سنە، ٣٠ ملیۆن تمەن. نرخی بەستەیەک ئاوی کانزایی ٤٠٠ هەزار تمەنە و یه‌ك لیتر بەنزین بۆ ٧٠ هەزار تمەن هه‌ڵكشاوه. لە بەنزینخانەکان دا، بۆ هەر ئۆتۆمبێل ١٠ لیتر بەنزین دیاری كراوه و شۆفێرەکان نزیکەی دوو تا سێ کاتژمێر لە ڕیزدا ده‌وه‌ستن. برنج، ڕۆن، نان و خۆراك کەم بووەتەوە و به‌شێكی زۆر له خه‌ڵك نانیان ده‌ست ناكه‌وێت. هه‌روه‌ها به هۆی چۆڵبوونی ماڵه‌كان له تاران، ئاماری دزی به‌رز بووه‌ته‌وه و هه‌زاران كه‌س بۆ هه‌ڵهاتن له شه‌ڕ ڕوویان له سنووره‌كانی ئه‌رمه‌نێستان، ئازه‌ربایجان و توركیا كردووه.