دادستانی خووزستان ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند: ٥٤ كه‌سیان به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل له‌و پارێزگایه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه قه‌زاییه، ٥٤ كه‌س به تۆمه‌ته‌كانی “تێكدانی ئه‌منیه‌تی گشتی” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل” له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئوستانی خووزستان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. دادستانی هه‌ڕه‌شه‌ی له چالاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كردووه كه ڕێگه ناده‌ن فریوخواردووانی دوژمن ئه‌منیه‌تی خه‌ڵك بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه و تاوانباران به توندترین شێوه سزا ده‌درێن.