ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی جۆزه‌ردان، میدیا فه‌رمییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه هاك كرا و كلیپی شۆڕشی ژینا له سه‌ر شاشه‌كان بڵاو كرایه‌وه.
له‌و كلیپه‌دا وێڕای ئاماژه‌دان به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی و پلانی ئه‌و ڕژیمه بۆ درووستكردنی بۆمبی ئه‌تۆم، داوا له هه‌موو خه‌ڵكی ئێران كراوه بۆ ڕزگاركردنی خۆیان له‌و باروودۆخه، دژ به ڕژیم بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و هه‌موو داموده‌زگا حكوومییه‌كان داگیر بكه‌ن. له‌و كلیپه‌دا وتراوه كه چاره‌نووسی خه‌ڵكی ئێران به ده‌ست خۆیانه و ده‌توانن له‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆیان ڕه‌خساوه كه‌ڵك وه‌ربگرن.