به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نوێنه‌رانی مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی گه‌ڵاڵه‌یه‌كی خێرایان له ژێر ناوی “توندكردنه‌وه‌ی سزای سه‌ر تۆمه‌تبارانی سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل” په‌سه‌ند كردووه.
به پێی زانیارییه‌كان، له ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ شه‌ڕی ئێران و ئیسڕائیل دا، ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به لانیكه‌م ١٥٦ كه‌سیان له شاره جیاجیاكانی ئێران به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه له‌سێداره بدرێن. چالاكانی مافی مرۆڤ له سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركردنی نایاسایی شارومه‌ندان، دادڕه‌سی نادادپه‌روه‌رانه و ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی هۆشداریان داوه و داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كردووه ڕێگه له كۆمه‌ڵكوژی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه بگرن.