شه‌وی سێشه‌ممه و به‌یانی چوارشه‌ممه ٢٧ و ٢٨ی جۆزه‌ردان، سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی داوای له دانیشتووانی حه‌یفا و تل ئاویو كرد كه ئه‌و دوو شاره چۆڵ بكه‌ن، له به‌رانبه‌ردا ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل داوای له دانیشتووانی ناوچه‌ی ١٨ی تاران كرد به زووترین كات ئه‌و گه‌ڕه‌كه به‌جێبڵن و ئه‌رته‌شی ئه‌مریكا جووڵه‌ی به هێزه‌كانی له كه‌ندئاوی فارس كرد.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، چه‌ندین ناوچه له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای تاران له‌گه‌ڵ شاره‌كانی شه‌هریار، كه‌ره‌ج، كاشان، ئیسلامشار، شارۆچكه‌ی قودس، مه‌لارد، ڕامسه‌ر، مه‌شهه‌د، شیراز، كرماشان، ئیسفه‌هان، نه‌جه‌ف ئاوا، شاهینشار، كرمان، بووشێهر، ئه‌هواز، به‌نده‌رعه‌باس، مه‌ریوان، فه‌ردیس، ئه‌ندیشه، ئیلام و ته‌ورێز به چڕی بۆردوومان كراوه و زیانێكی زۆر به ژێرخانی نیزامی و ئه‌منیه‌تی كۆماری ئیسلامی گه‌یشتووه. هه‌روه‌ها ساختمانی ڕادیۆی تاران كراوه‌ته ئامانج و بنكه‌ی سه‌ربازی قه‌زوێن له‌ناو براوه. له وڵامدا سپا و ئه‌رته‌شی كۆماری ئیسلامی دوو جار هێرشی مووشه‌كیان كرده سه‌ر تل ئاویو و حه‌یفا و ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له‌و دوو شاره بیسترا.