سێ به‌ندكراوی شۆڕشی ژینا به ناوه‌كانی مێهدی میرزایی، ئارمان سابت سدقی و حافز فه‌ڕۆحی به‌دوای ٣٠ مانگ زیندان، له په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌دا به ٧ ساڵ و ٣٠ مانگ زیندان سزا دراون.
له حاڵێكدا بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و سێ به‌ندكراوه سیاسییه چاوه‌ڕوانی به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی یاسای كۆكردنه‌وه‌ی سزاكان و ئازادی ڕۆڵه‌كانیان بوون، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له په‌روه‌نده‌یه‌كی نوێ دا ئامان سابت سدقی، مێهدی میرزایی و حافز فه‌ڕۆحی به ٧ ساڵ و ٣٠ مانگ زیندانی دیكه مه‌حكووم كردووه.