به‌دوای هێرشه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئێران، وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی توندی به‌سه‌ر به‌ندیخانه‌ی ئێڤین دا زاڵ كردووه.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، هێڵی ته‌له‌فوون له به‌ندی ٨ی زیندانی ئێڤین به ته‌واوی پچڕاوه و گاردی ئه‌منیه‌تی زیندان له هه‌موو به‌نده‌كان دا جێگیر كراون. سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به سه‌ر زیندانی ئێڤین نیگه‌رانی لای بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان و چالاكانی مافی مرۆڤ ساز كردووه و داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كانیان ده‌كه‌ن.