سه‌ر له به‌یانی شه‌ممه ٢٤ی جۆزه‌ردان، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر بنكه نیزامی و ئهتۆمیهمی كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام بوون و به پێی دوایین زانیاری سه‌ردارێكی دیكه‌ی سپا به ناوی مه‌سعوود شانه‌یی كوژراوه.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، بنكه مووشه‌كییه‌كانی كرماشان، بێستوون، ئه‌سه‌دئاباد، ئه‌رده‌بیل، ته‌ورێز، ورمێ، ئه‌ندیمشك، شیراز، ئه‌هواز، هه‌مه‌دان، ملارد بۆردوومان كراوه و سیسته‌مه به‌رگرییه‌كانی مه‌ریوان، بانه، سنه، پیرانشار، ئیلام، بیلهسهوار، تاران و كه‌ره‌ج له ناو براوه. شه‌وی ڕابردووش چه‌ندین ناوچه‌ی وه‌كوو فڕۆكه‌خانه‌ی مێهرئاباد، ساختمانی سه‌ر به هێزه چه‌كداره‌كانی ڕژیم، نه‌ته‌نز، پارچین، فۆردۆ، ناوچه‌ی پاستۆر و ده‌فته‌ری سه‌رۆك كۆماری له ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه كراوه‌ته ئامانج و سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ڕژیم له تاران تا ده‌مه‌و به‌یانی به‌ره‌نگاری هێرشه‌كانی ئێسڕائیل بووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له ئاكامی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌رتش له ته‌ورێز ١٨ كه‌س كوژراون و ٣٥ كه‌س بریندار بوون. له بنكه‌ی مووشه‌كه‌ی خۆهڕهم ئابادیش ٣٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له چه‌ند ناوچه‌ی تاران بیستراوه. هه‌ر چه‌ند به‌رپرسانی ڕژیم باسیان له پێكرانی دوو فڕۆكه‌ی ئیسڕائیلی و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی فڕۆكه‌وانێك كردووه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسڕائیل هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌د كردووه‌ته‌وه.