ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی جۆزه‌ردان، شۆرای حوكامی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی، بڕیارنامه‌یه‌كی دژ به پابه‌ندنه‌بوونی كۆماری ئیسلامی به په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌ی په‌ره‌پێدانی چه‌كی ئه‌تۆمیی په‌سه‌ند كرد.
ئه‌و بڕیارنامه‌یه به ١٩ ده‌نگی ئه‌رێ، ١١ ده‌نگی بێ لایه‌ن و سێ ده‌نگی نا په‌سه‌ند كراوه و ئه‌میرسه‌عید ئیره‌وانی نوێنه‌ری كۆماری ئیسلامی له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، سه‌باره‌ت به ناردنی نامه‌ی سێ زلهێزی ئورووپایی بۆ شۆرای ئه‌منیه‌ت هۆشداری به وڵاتانی ئۆرووپایی دا و ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر میكانیزمی ماشه كارا بكرێته‌وه، كۆماری ئیسلامی له په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌ی په‌ره‌پێدانی چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كان ده‌چێته ده‌ره‌وه. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی و ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ڕژیم له كاردانه‌وه به‌رانبه‌ر به‌و بڕیارنامه‌ی شۆرای حوكامی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ڕایگه‌یاند: ناوه‌ندێكی تازه‌ی پیتاندنی ئۆرانیۆمیان له سایتی فۆردۆ درووست كردووه و سانتریفیووژه‌كانی نه‌سڵی یه‌كیان له‌گه‌ڵ سانتریفیووژه‌كانی نه‌سڵی شه‌ش بۆ پیتاندنی ٢٠ له سه‌دی ئۆران‌یۆم گۆڕاوه‌ته‌وه.