ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان، به‌هۆی پێكدادانی سرویسی گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی خۆڕه‌م ئاباد له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێك دا پێنج كرێكار بریندار بوون.
به وته‌ی به‌رپرسی ئۆرژانسی خۆڕه‌م ئاباد، سرویسی گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی ئه‌و شاره له كاتی گه‌یاندنی كرێكار بۆ سه‌ر كار، تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووه و پێنج كرێكار له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌ندیمشك كراون.