كرێكارانی پارێزوانی جه‌نگه‌ڵ له ئوستانی مازه‌نده‌ران، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان، له ئاست نه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وتی ناڕازیان، هێشتا ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایای پارێزوانانی جه‌نگه‌ڵ له ساڵی تازه زیاد نه‌كراوه و هه‌زار و ٢٠٠ كرێكار به‌هۆی كه‌می حه‌قده‌ست، له دۆخێكی سه‌خت دا ده‌ژین. ناڕازیان له دروشمه‌كانیان دا خوازیاری وه‌لانانی شیركه‌ت په‌یمانكارییه‌كان و واژۆكردنی گرێبه‌ست به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت بوون.