له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی ته‌ورێز و قوم جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و سێشه‌ممه ١١ و ١٣ی جۆزه‌ردان، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی قولی فه‌رامه‌رزی خه‌ڵكی ورمێ و كه‌ریم شاهمحه‌ممه‌دی خه‌ڵكی تاران به تۆمه‌تی بازه‌ڕگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی ته‌ورێز و قوم له سێداره دراون.