دوو كچی تێكواندۆكاری خه‌ڵكی تاران به ناوه‌كانی یه‌سنا شههگولی و سارا ئێقباڵشاه له كاتی چوون بۆ باشگاه ونبوون و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ئه‌و دوو كچه مێرمنداڵه بۆ مه‌شق كردن له ماڵ چوونه‌ته ده‌ره‌وه، به‌ڵام نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ماڵ و ڕاهێنه‌ر و بنه‌ماڵه‌كانیان هیچ زانیارییه‌كیان له سه‌ر چاره‌نووسیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه. فیدراسیۆنی تێكواندۆ پاش ئاگاداربوون له‌و ڕووداوه خوازیاری به‌دواداچوونی ناونده قه‌زایی و ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره بووه و پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌و باره‌وه ده‌ست پێكردووه.