له ڕۆژانی ڕابردوودا كچێكی گه‌نجی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ له شارۆچكه‌ی لونداویلی سه‌ر به شارستانی تالش به ناوی شه‌كیلا شه‌هریوه‌رییان، ون بووه و هیچ زانیارییه‌ك له شه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
ڕۆژی ١٠ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٤، شه‌كیلا شه‌هریوه‌رییان له ماڵ چووه‌ته ده‌ره‌وه و ون بووه. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كچه به میدیاكانیان وتووه، شه‌ش ڕۆژ به سه‌ر ونبوونی كچه‌كه‌یان تێپه‌ڕێوه به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان له سه‌ر چاره‌نووسی ده‌ست نه‌كه‌وتووه. دایك و باوكی شه‌كیلا پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كوژرانی ئیلاهه حسێن نژاد نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی كچه‌كه‌یانن و ده‌ڵێن: ئه‌منیه‌ت له وڵات دا نه‌ماوه و له‌م ساڵانه‌ی دوایی دا ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئه‌نقه‌ست خانووی خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی تالشی له گونده‌كان سووتاندووه و زه‌وییه‌كانیانی داگیر كردووه. هه‌روه‌ها هه‌موو هیما كولتوورییه‌كانی ئه‌و قه‌ومه‌ی له‌ناو بردووه و ئاماری ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر كچان و ژنانی ئه‌و شارستانه به‌رز بووه‌ته‌وه.