ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی جۆزه‌ردان، جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی چوار چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی به ناوه‌كانی یورۆش مێهرعه‌لی به‌یگلوو، حامد یهگانهپور، ئیبراهیم عهوهززاده و ئاراز ئیبراهیم نژاد له لقی ٢ی دادگای گشتی و ئینقلابی ته‌ورێز به سه‌رۆكایه‌تی قازی عه‌بدی به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و چوار چالاكه مه‌ده‌نییه به “پێكهێنانی گرووپ بۆ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ نیزام”، “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “ئیجماع و ته‌بانی دژ به ئه‌منیه‌تی وڵات” تۆمه‌تبار و له به‌رانبه‌ر دا به‌رگرییان له خۆیان كردووه.