نانه‌واخانه‌كانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایان له هه‌موو هاوكاره‌كانیان كرد، بۆ ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان دژ به دۆخی سه‌ختی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی مان بگرن.
له‌و بانگه‌وازه‌دا هاتووه: بۆ نان، بۆ شه‌رافه‌ت، بۆ دادپه‌روه‌ری. داوا له هه‌موو هاوكاره‌كان ده‌كه‌ین دژ به كێشه‌تی مه‌عیشه‌تی، نه‌بوونی ئارد، گرانی و بێڕێزی به‌رپرسانی حكوومه‌ت به زه‌حمه‌تكێشانی ئه‌و پیشه‌یه، یه‌كده‌نگ و یه‌كگرتوو مان بگرن. كرێكارانی نانه‌واخانه نه گه‌نده‌ڵن و نه قاچاخچی ئارد، گرانی نان له ئه‌ستۆی ئه‌وان نییه به‌ڵكوو په‌یوه‌ندی به سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه هه‌یه، كرێكارانی نانه‌واخانه چینێكی زه‌حمه‌تكێشن كه له گه‌رمانی سه‌ختی هاوین دا له به‌رده‌م ئاگردا بژێوی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان دابین ده‌كه‌ن، به‌ڵام حكوومه‌ت سه‌ره‌نج به داوكارییه‌كان نادات.