به‌پێی ئاماره‌كانی مانگی گوڵانی ١٤٠٤، نرخی ته‌وه‌ڕۆمی ساڵانه‌ی كه‌لووپه‌له خۆراكییه‌كان ٢٨٤.٤٪ بووه و لووبیا چیتی زۆرترین هه‌ڵكشانی نرخی تۆمار كردووه.
له نێو ٥٣ بابه‌ت كاڵای خۆراكی، ٢٢ بابه‌ت زۆرتر له نرخی ته‌وه‌ڕۆمی گشتی هه‌ڵكشاون و به‌شێكیان له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ دا نرخی سێ ڕه‌قه‌می ته‌وه‌ڕۆمیان تۆمار كردووه. لووبیا چیتی یه‌ك له‌و كاڵا خۆراكیانه‌یه كه به ڕێژه‌ی ٢٠١ له سه‌د نرخه‌كه‌ی چووه‌ته سه‌ره‌وه. چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخه‌كان زۆرترین گوشاری بۆ سه‌ر مه‌عیشه‌تی خێزانه‌كان هاوردووه و به‌شێكی زۆر له كۆمه‌ڵگا عه‌مه‌لن توانای كڕینی كه‌لووپه‌لی خۆراكیان نه‌ماوه. كارناسانی ئابووری ده‌ڵێن: چینی كرێكار و هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا توانای كڕینی گۆشت، مریشك، برینج، میوه و سه‌وزه‌یان نه‌ماوه و ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت نرخی نان به‌رز بكاته‌وه، به‌شێكی زۆر له جه‌معیه‌تی ئێران تووشی كه‌م خۆراكی سه‌خت ده‌بن.