ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی خانه‌نشینكراوی پترۆشیمی ئابادان له به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.
خانه‌نشینكراوانی ناڕازی له دروشمه‌كانیان دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی بۆنی كرێكاری، په‌رداختی مه‌زایا بڕاوه‌كان، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی پێرسۆنێلی نه‌وت بوون.