به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی شه‌رق، ئاته‌ش به ئیختیاره‌كانی ڕژیم له ژێر ناوی حیجاببان له پاركه‌كانی مه‌شهه‌د جێگیر كراون و ئازاری ژنان و كچانی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری ئه‌ده‌ن.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی به‌رپرسیاره‌تی جێگركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه، به‌ڵام چالاكانی مه‌ده‌نی مه‌شهه‌د ده‌ڵێن: ئه‌و كه‌سانه سه‌ر به سیتادی ئه‌مری به مه‌عرووف و نا له مونكه‌رن و موڵه‌تی یاساییان پێ نییه. ژنانی ئاته‌ش به ئیختیار به سازكردنی زه‌نجیره‌ی ئینسانی بێڕێزی به ژنان و كچانی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری ده‌كه‌ن و كه‌ش و هه‌وای ترس و دڵه‌ڕاوكێیان به سه‌ر فه‌زای پاركه‌كان دا زاڵ كردووه.