ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه ١١ و ١٢ی جۆزه‌ردان، حوكمی ئێعدامی شه‌ش به‌ندكراو به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدرا به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی كه‌هنووج، هه‌مه‌دان و قزلحه‌سار جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، شه‌ش به‌ندكراو به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی كه‌هنووج، هه‌مه‌دان و قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج ئێعدام كراون كه ناسناوی پێنج كه‌سیان بریتیه له: نه‌دیم داوودی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ، نه‌وید هوداوه‌ندخانی، نه‌عیم ناسری، عه‌لی كه‌ره‌می نه‌سر و عه‌لیڕه‌زا شه‌هبازی.