خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد و مه‌عده‌ن له كرمان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان، له به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی دا كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.
خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، به‌هره‌مه‌ندبوون له ده‌رمانی خۆڕایی، په‌رداختی مه‌زایا بڕاوه‌كان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ژووری بازه‌رگانی ئێران له كرده‌وه‌یه‌كی دژه كرێكاری دا، كرێكارانی مه‌عده‌نی له مافی پیشه سه‌خت و زیانباره‌كان بێبه‌ش كردووه.