به‌یانی چوارشه‌ممه ٣١ی گوڵان، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی عه‌بدۆلغه‌فوور عه‌زیزی و موسته‌فا ئێكرامی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی چابه‌هار و مشكینشار ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، عه‌بدۆلغه‌فوور عه‌زیزی خانه‌نشینكراوی ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی شارستانی چابه‌هار بووه و به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی حكوومه‌ت له شارستانی مشكینشار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی موسته‌فا ئێكرامی و ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه‌یان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و دوو شارومه‌نده له‌به‌رده‌ستدا نییه.