مه‌ریه‌م حه‌سه‌نی، كچی مێهدی حه‌سه‌نی، به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام له گرته ویدیۆیه‌ك دا ڕایگه‌یاند: سێهه‌مین داخوازیی پارێزه‌ره‌كی باوكی بۆ پێداچوونه‌وه له حوكمی ئێعدامی ناوبراو له دیوانی باڵای وڵات ڕه‌د كراوه‌ته‌وه و گیانی باوكی له مه‌ترسی دایه.
مه‌ریه‌م حه‌سه‌نی له په‌یامێك دا ده‌ڵێت: باوكم به بێ دادگاییكردنی دادپه‌روه‌رانه به ئێعدام مه‌حكووم كراوه. كه‌سانێك كه داكۆكی له سه‌ره‌تایی ترین مافه‌كانیان ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامییه‌وه زیندانی و ئێعدام ده‌كرێن. بێده‌نگی تا كه‌ی؟ هه‌زاران بێ تاوان كوژراون، چه‌ند گیانی ئازیزی دیكه ئه‌بێ له ناو بچێت؟ بێده‌نگی ئێمه ڕژیم بوێرتر ده‌كات، خه‌ڵكی خۆڕاگری ئێران ڕاپه‌ڕن، گیانی سه‌دان به‌ندكراو له مه‌ترسی دایه. مه‌ریه‌م له كۆتایی دا داوای له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد كۆماری ئیسلامی ناچار به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای بكه‌ن.