كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی دۆخانیاتی گیلان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی گوڵان، دژ به دۆخی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی دۆخانیاتی گیلان حه‌قده‌ستی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌یان به ته‌واوی په‌رداخت نه‌كردووه و كرێكاران له دۆخێكی سه‌خت دا ده‌ژین. ناڕازیان به میدیاكانیان وت: دابه‌زینی ئاستی وه‌به‌رهێنان به‌هۆی گرانی ماده‌ی سه‌ره‌كی و بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با زیانی زۆری له شیركه‌تی دۆخانیاتی گیلان داوه. به‌شێك له كارگه‌كان داخراون و ئه‌گه‌ری هه‌یه ژماره‌یه‌ك له كرێكاران بێكار بكرێن.