کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

براوه‌بوونی ده‌رهێنه‌رێكی ئیلامی له‌ فێستیواڵی فیلمی ئه‌نكارا

براوه‌بوونی ده‌رهێنه‌رێكی ئیلامی له‌ فێستیواڵی فیلمی ئه‌نكارا 3

فیلمی دێكۆمێنتاری سەگخۆر لە دەرهێنانی فەتحوڵڵا ئەمیری، سینەماكاری خەڵكی ئیلام، خەڵاتی باشترین فیلمی لە فێستیواڵی نێودەوڵەتیی ئانكارا بەدەست هێنا.

فەتحوڵڵا ئەمیری، لەبارەی گرینگیی ئەو خه‌ڵاته‌ و پێوەرەكانی هەڵسەنگاندن ڕایگەیاند: “ڕێكخەرانی فێستیواڵی ئانكارا بایەخێكی زۆریان بە بەهای زانستی و هونەری، بابەتی نوێ و داهێنەرانە، هەروەها شێوازی گێڕانەوەی سینەمایی لە فیلمە دیكۆمێنتارییەكاندا داوه‌”. لەم خولەی فێستیواڵەكه‌دا، ٦٩١ فیلمی دیكۆمێنتاری له‌ ٨٩ وڵاتی جیهانه‌وه‌ لە دوو بەشی كورت و درێژدا بەشدار بوون و بۆ گه‌یشتن به‌ خه‌ڵات ڕێكابه‌رییه‌كی سه‌ختیان كرد.