مه‌عسوومه سوله‌یمانی، پاڵه‌وانی زۆرانبازی ژنان و چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی خۆڕه‌م ئاباد، له‌لایه‌ن دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره بۆ جاری دووهه‌م بانگهێشت كرا.
مه‌عسوومه سوله‌یمانی براوه‌ی میداڵیانی جیهانیی و دایكی منداڵێكه، به‌ڵام بۆ دووهه‌مین جار له‌لایه‌ن لقی ٨ی دادگای ئینقلابی خۆڕه‌م ئاباد به تۆمه‌تی “هاندانی خه‌ڵك بۆ تۆڕدانی حیجابی ئیجباری” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” بانگهێشت كراوه. شایانی باسه كه پێشتریش ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه به بیانووی تۆڕدانی حیجابی ئیجباری له شوێنه گشتیه‌كان بانگهێشت و هه‌ڕشه‌ی لێ كرابوو.