ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی گوڵان، دوو گه‌نجی به‌لووچ به ناوه‌كانی فه‌رید ڕه‌قه و ڕزوان ته‌راز ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه له شارستانی ڕاسك ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی شارستانی ڕاسك به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی فه‌رید ڕه‌قه و ڕزوان ته‌راز و ئه‌و دوو هاووڵاتیه‌یان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و دوو شارومه‌نده له‌به‌رده‌ستدا نییه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان بێ ئاگام ماوه‌ته‌وه.