ده‌رمانسازه‌كانی ئێران له ئاست دانانی پلاتفۆرمی ئینته‌رنێتی بۆ فرۆشی ده‌رمان ناڕازین و ده‌ڵێن: سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌ستێنێكی گه‌وره‌ی بۆ گه‌نده‌ڵی له بواری ده‌رمان دا درووست كردووه.
به وته‌ی ناڕازیان، گه‌ڵاڵه‌ی فرۆشتنی مه‌جازی ده‌رمان له سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماری ئیبراهیم ڕئیسی په‌سه‌ند كراوه. له‌و كاته‌وه كه پلاتفۆرمی ئینته‌رنێتی بۆ فرۆشتنی ده‌رمان درووست كراوه، عه‌مه‌له‌ن بازاڕێكی مه‌جازی وه‌كوو “ناسر خۆسره‌و” بۆ ڕانت و گه‌نده‌ڵی وه‌دی هاتووه و كه‌سانی نزیك له حكوومه‌ت تێدا گیرفانی خه‌ڵك تاڵان ده‌كه‌ن. هۆكاری گرانی و كه‌می ده‌رمان له بازاڕكاندا ئه‌و پلاتفۆرمه‌یه و كه‌سانی گه‌نده‌ڵ به ئاسانی یاسا پێشێل ده‌كه‌ن و وڵامده‌ره‌وه‌ی هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار نیین.