ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی گوڵان، له دوو ڕووداوی جیاجیای كار له شاره‌كانی تاران و سۆرخه حیسار، سێ كرێكار بریندار و دوو كرێكاری دیگه گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو كرێكار له شاری سۆرخه حیسار به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی لۆدێر له كارخانه گه‌چ گیانیان له‌ده‌ست داوه. له ڕووداوی دووهه‌م دا، سێ كرێكار به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له كارگه‌ی جۆشكاری و بڕینه‌وه‌ی كه‌پسوولی گاز، به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون.