له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ ژن له‌لایه‌ن هاوژین و زاواكه‌یانه‌وه له شاره‌كانی شاهڕوود و فیرووزئاباد كوژراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنێكی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵی خه‌ڵكی شاهڕوود به ناوی یاسه‌مه‌ن نۆسره‌تی، به بیانووی داوای جیابوونه‌وه و هه‌بوونی په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ پیاوێكی تر، له‌لایه‌ن هاوژینه ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵه‌كه‌یه‌وه كوژراوه. له شارستانی فیرووزئابادی فارس، ژنێكی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ داوای جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی كردووه، به‌ڵام هاوڕێ له‌گه‌ڵ دایكه ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌ی كوژراوه. شایانی باسه كه له ماوه‌ی چل ڕۆژی ڕابردوودا، به‌لانیكه‌م ده ژن له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه كوژراون.