ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی گوڵان، شارومه‌ندێكی به‌لووچ به ناوی عه‌لیڕه‌زا شه‌هبه‌خش ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له جاده‌ی زاهدان بۆ زابۆل ئۆتومبێلی عه‌لیڕه‌زا شههبهخشیان ڕاگرتووه و ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی زابۆل گواستووه‌ته‌وه. عه‌لیڕه‌زا له زیندانی زابۆل له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش و زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.