به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی گوڵان، حوكمی ئێعدامی پێنج به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی سه‌بزه‌وار، زاهدان، خۆڕه‌م ئاباد و نه‌یشابوور جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، چوار به‌ندكراو كه ناسناوی یه‌كێكیان نادیاره به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی سه‌بزه‌وار، زاهدان و نه‌یشابوور له سێداره دراون. ناسناوی سێ كه‌س له به‌ندكراوان بریتیه له: ئیبراهیم ناڕوویی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ، مه‌جید فه‌رامه‌رزی و ئه‌سغه‌ر باغبانی. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێك به ناوی محه‌ممه‌دوه‌لی ئاهه‌نگه‌ری ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ، به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی خۆڕه‌م ئاباد ئێعدام كراوه.