ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی گوڵان، ئیداره‌ی ئه‌ماكنی تاران به بیانووی ڕه‌چاو نه‌كردنی یاسای حیجابی زۆره‌ملێ چه‌ند فه‌ست فوود و ڕیستوورانتی پۆلۆمپ كردووه.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی تاران، به‌شێك له‌و دووكانانه ته‌نانه‌ت كارمه‌ندی ژنیشیان نه‌بووه و ته‌نیا به بیانووی بێ حیجابی مشته‌رییه‌كانیان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌ماكنه‌وه داخراون. داخرانی ڕیستوورانت و فه‌ست فوودهكان زیانی زۆری له خاوه‌ن دووكانه‌كان داوه و كاسبكاران ده‌ڵێن: ده‌یان كێشه‌ی وه‌كوو نه‌بوونی كاره‌با و ئاو، گرانی و هه‌ڵاوسان خه‌ڵكی وه‌زاڵه هاوردووه و ڕۆژ نییه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه نه‌چێت، به‌ڵام ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر له جیاتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، سه‌رله‌نوێ بابه‌تی بی حیجابی هاوردووه‌ته ئاراوه و ده‌یه‌وێت له‌و ڕێگه‌وه خه‌ڵك سه‌ركوت بكات.