به پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، هێزه ئینتزامییه‌كانی شارستانی زه‌هه‌ك به دانانی بازگه‌ی پشكنین له‌و شاره، هاووڵاتیان ئازار ده‌ده‌ن و داوای به‌رتیلیان لێ ده‌كه‌ن.
به وته‌ی شارومه‌ندانی به‌لووچ، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو له‌گه‌ڵ شارومه‌ندانی به‌لووچ هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كه‌ن و له پێش چاوی ژن و منداڵه‌كانیان، بێ‌ڕێزیان پێ ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر شۆفێری ئۆتومبێلێك به‌رتیلیان پێ نه‌دات، ده‌ست به سه‌ر كه‌لووپه‌له شه‌خسییه‌كانی دا ده‌گرن و ماشێنه‌كه‌ی بۆ پاركینگ ده‌گوازنه‌وه.