ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی گوڵان، ماڵدزراوانی دوو شیركه‌تی ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌و و مۆدیران خودڕه‌و به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان له شاره‌كانی قه‌زوێن و تاران خۆپێشاندانیان كرد به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ریان و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌رپرسانی شاری قه‌زوێن بۆ ڕێگری كردن له كۆبوونه‌وه ماڵدزراوانی شیركه‌تی ڕه‌زایه‌تی خودڕه‌و هێزی سه‌ركوتیان له به‌رده‌م ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان جێگیر كردووه و كاتێك ناڕازیان هه‌وڵی خۆپێشاندانیان داوه، مه‌ئموورانی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته سه‌ریان و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ماڵدزراوانی شیركه‌تی مۆدیران خودڕه‌و به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری شیركه‌ت و وتنه‌وه‌ی دروشم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست ناڕوونی چاره‌نووسی داراییه‌كانیان نیشان داوه. ناڕازیان به میدیاكانیان ڕاگه‌یاندووه كه به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت هه‌ر جار و به بیانووی قه‌رزی ده‌وڵه‌تی پاره‌ی زۆرتریان لێ وه‌رده‌گرن له حاڵێكدا چاره‌نووسی ئۆتومبێله‌كانیان هێشتا ڕوون نه‌كراوه.