کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دیداری بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی ئێران له‌ سه‌ر مه‌زاری مه‌تین نادرخانی له‌ تاران

دیداری بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی ئێران له‌ سه‌ر مه‌زاری مه‌تین نادرخانی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٧ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له‌ بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی شۆڕشی ژینا سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌تین نادرخانی، گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادیان كرد له‌ تاران و بۆ جارێكی دیكه‌ یه‌كڕیزی خۆیان دووپات كرده‌وه‌.

مه‌تین نادرخانی له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا. شه‌وی ٢٧ی گوڵانی ١٤٠٢، هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم ئه‌و گه‌نجه‌یان دایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و مێشكی مه‌تین دوو فیشه‌كی به‌ركه‌وت و گیانی به‌ختكرد. پاش ئه‌و ڕووداوه‌ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و گه‌نجه‌یان خۆكوژی ڕاگه‌یاند له‌ حاڵێكدا پزیشكی داد كوژرانی مه‌تینی به‌ دوو فیشه‌كی جه‌نگی پشتڕاست كردبوو.