ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی گوڵان، خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له كاشان و شه‌هركورد بۆ جارێكی دیكه له ئاست ناڕوونی چاره‌نووسی خانووه‌كانیان له به‌رده‌م فه‌رمانداری شاره‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خۆپێشانده‌ران دروشمی “واده‌ی درۆمان ناوێت” خوازیاری وڵامدانه‌وه‌ی به‌رپرسانی حكوومه‌ت بوون. ناڕازیان ڕایانگه‌یاند: ده‌وڵه‌ت به بیانووی درووستكرنی خانووی هه‌رزان بۆ چینی كرێكاری كۆمه‌ڵگا، پاره‌یه‌كی زۆری وه‌رگرتووه و پاش دوو ساڵ هیچ خانوویه‌كی ڕاده‌ست نه‌كردووه و به‌ڕێوه‌به‌رانی پڕۆژه‌كه، به‌رده‌وام داوای پاره‌ی زیاتر ده‌كه‌ن.
