ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ٢٥ و ٢٦ی گوڵان، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر، كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و ده‌ستدرێژی سێكسی له زیندانه‌كانی مه‌شهه‌د، ئیسفه‌هان و شیراز جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوێك به ناوی محه‌ممه‌دئیبراهیم ئێسفه‌ندیاری به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د ئێعدام كراوه. هاوكات دوو به‌ندكرا به ناوه‌كانی عه‌لی ئه‌كبه‌ر ئه‌نساری و عیسا ئه‌حمه‌دی به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و ده‌ستدرێژی سێكسی له زیندانه‌كانی ئیسفه‌هان و عادل ئابادی شیراز له سێداره دراون.