ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی گوڵان، شه‌ش هاووڵاتی به‌لووچ له شاره‌كانی زاهدان و خاش له هێرشی مه‌ئموورانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی ئه‌و شه‌ش هاووڵاتیه به‌لووچه و وێڕای پشكنینی خانووه‌كان، ده‌ستیان به سه‌ر كه‌لووپه‌له شه‌خسییه‌كانیان دا گرتووه. ناسناوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بریتیه له: سه‌نائۆڵڵا خاركووهی ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ، زاهد بولانزهی، زیا بولانزهی، ئه‌رده‌شیر بولانزهی، ئه‌مینۆڵڵا میربه‌لووچ زهی و مه‌له‌ك بولانزهی.