ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی گوڵان، مه‌راسیمی دووهه‌مین ساڵڕۆژی له‌سێداره‌دانی ساڵح میرهاشمی و هاوڕێكانی له شاری ئیسفه‌هان و به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه چوو.
ڕۆژی ٢٩ی گوڵانی ١٤٠٢، ساڵح میرهاشمی، سه‌عید سهعقووبی و مه‌جید كازمی له په‌روه‌نده‌یه‌كی ناڕوون به ناوی “خانه‌ی ئیسفه‌هان” به ئێعدام مه‌حكووم و له سێداره دران. ئێعدامی ئه‌و سێ شۆڕشگێڕه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی، كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی به‌دوای خۆیدا هێنا و دانیشتووانی چه‌ند شاری ئیسفه‌هان بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ دژ به حكوومه‌ت خۆپێشاندانیان كرد.