ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی گوڵان، دوو شارومه‌ندی به‌لووچ له به‌رده‌م دادگای گشتی و ئینقلابی زاهدان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران.
به پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی ناوچه‌ی كورینی زاهدان به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ په‌روه‌نده‌ی ئازیزانیان سه‌ردانی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌یان كردووه، به‌ڵام هێزه‌كانی حكوومه‌ت به بێ به‌ڵگه‌ی یاسای هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند كه‌س و دوو شارومه‌ندیان به ناوه‌كانی حه‌بیب شه‌هبه‌خش ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و ئێلیاس شه‌هبه‌خش ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
