ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی شاری هامبوورگ له ئاڵمان دژ به كۆماری ئیسلامی چالاكییان ئه‌نجام دا و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره بوون.
ڕۆژی ڕابردوو، هاوكات له‌گه‌ڵ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام له زیندانه‌كانی ئێران، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام، دژ به كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی بوون.